کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد لە شاری سەردەشت

13:10 - 21 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە دوو ڕووداوی جیاجیادا، کوژرا و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆسێشەممە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"ئەسکەندەر گاگەشی\" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی \"کانی زەرد\" سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی \"مامەند و هەڵشۆ\"لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کردە بۆ نەخۆشخانەی شاری \"قەڵادزێ\" لە هەرێمی کوردستان ڕاگوێزراوە.

\"\"هەروەها کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"حوسێن ئەحمەدی\" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری \"ڕەبەت\" کوڕی سەید ئەحمەد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

حوسێن ئەحمەدی بە هۆی قورسی برینەکەیەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری مەهاباد ڕاگوێزراوە.

وێنە: ئەسکەندەر گاگەشی