کوڕی زیندانییەکی سیاسی لە شاری سەقز خۆی کوشت

03:36 - 26 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە خواردنی \"حەب\" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، لاوێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی \"ئەشکان سەلیمی\" کوڕی مستەفا سەلیمی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژی دا.

بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، پاش ئاگاداربوون لە هەوڵی کوڕەکەیان لە خۆکوژی، ناوبراویان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە.

ئاژانسی هەواڵدەریی \"موکریان\" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، کە ئەو لاوە کوردە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

مستەفا سەلیمی لە رێكەوتی ١٧ی خاكەلێوەی ١٣٨٢ لە شاری نەهاوەند بە تاوانی \"محاربە\" و هاوكاری لەگەڵ \"یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران\" دەسبەسەر كرا.

بە وتەی سەرچاوە نزیكەكانی سەلیمی، ناوبراو لە گرتنگەی ئیتلاعات و زیندانی ناوەندی كەوتووەتە بەر ئەشكەنجەی فیزیكی و رۆحی.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر \"گودینی\" بە ئێعدام مەحکووم کراوە.