کومیسیونی لێبوردنی تاران لەگەڵ ئازادکردنی والید دروودی دژایەتی کرد

20:19 - 23 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: لە سەر داواکاری کومیسیونی لێبوردنی یەزد، بۆ ئازاد کردنی زیندانییەکی سیاسیی کورد، کومیسیونی لێبوردنی تاران ناڕەزایەتی دەردەبڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ساڵی ڕابردوو کومیسیونی لێبوردنی پارێزگای یەزد، لێبوردنی بۆ والید دروودی زیندانی سیاسی کورد دەرکردبوو، بەڵام دوایی کومیسیونی لێبوردنی تاران ئەو داواکاریەی ڕەد کردەوە.

والی دروودی ماوەی ٢٠ ساڵە لە زیندان دایە ١٠ ساڵ لە زیندانیی دێزڵئاوای کرماشان بووە ماوەی ٩ساڵیشە لە زیندانی یەزد دایە و هەتا ئێستا تەنیا دووجار ئیزانی پێدراوە سەردانی بنەماڵەی بکات.

\"29164.jpg\"
والی دروودی
ئەو زیندانییە سیاسیە کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی ئێرانی زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە.

والی دروودی خەڵکی گوندی \"چرۆسانە\" سەر بە شاری کامیارانە لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کرا.