کوشتنی ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە بەردەوامە

14:05 - 20 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی، چەند سەر ئەسپی کاسبکارانیان لە ناوچەی \"بێتووش\"ـی شاری سەردەشت کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی، لە پاسگای \"بێتووش\" لە ناوچەی سەردەشت، دەستیان بە سەر ژمارەیەک لە ئەسپی کاسبکاراندا گرت و چەندین سەر لەو ئەسپانەیان ئەنجن ئەنجن کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەی بێتووش بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: هێزە نیزامییەکان بۆسەیان لە سەر ڕێی ژمارەیەک لە کاسبکارانی ناوچەی سەردەشت دانابوو و دەستیان بەسەر چەندین سەر ئەسپدا گرت.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پاسگای \"بێتووش\"، پاش ئەم کارە ئەسپی کاسبکارانیان ئەنجن ئەنجن.

کاری کۆڵبەریی و کاسبی کردن، تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، بەڵام ڕۆژانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە سووکایەتییان پێ دەکرێت و زۆر جاریش بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.