کوشتنی گوماناویی سەربازێکی کورد لە شاری بانە

15:11 - 14 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: سەبازێکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە شێوەیەکی گوماناوی لە شاری بانە کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، سەربازێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، کە لە شاری بانە خەریکی تەواوکردنی ماوەی سەربازییەکی بووە، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.

\"\"شوناسی ئەو سەربازە کوردە، بە ناوی \"مێهران زارعی\" خەڵکی گوندی \"قەرەدەڕەی\" شاری دیواندەرە ڕاگەیەندراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، هیچ کام لە بەرپرسانی نیزامیی حکوومەتیی شاری بانە، سەبارەت بە کوژرانی ئەو سەربازە کوردە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.