کوشتنی ژنێک، بە بیانووی پاراستنی نامووسەوە

14:29 - 29 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەک لە شاری ئیلام لە ژێر ناوی پاراستنی نامووس ژنەکەی خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ٢٨ لە سەر ٢٩ی گەلاوێژ، ژنێک لە شاری ئیلام لە لایەن مێردەکەیەوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەی و کێشەی نامووسیەوە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە ژنەکەی خۆی بە خنکاندووە.

هەتا ئێستا شوناسی هیچ کام لە بکوژەکە و کوژراوەکە ڕوون نەبووتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو، جووتیارێکی خەڵکی گوندی\"بۆبەکتان\" سەر بە شاری سەقز تەرمی ژنێکی بە سووتاوی لە نزیک ئەو گوندە دۆزییەوە.

قەتڵی نامووسی بە شێوە کوشتنێک دەگوترێ، کە بە بیانووی پاراستنی شەرف و نامووس دێتە ئاراوە.

بەپێی ماددەی ٦٣٠ یاسای سزادانی ئیسلامی \"هەر کات پیاوێک هاوسەرەکی خۆی لە حاڵەتی زینادا ببینێت و بزانێت کە ژنەکەی بە خواستی خۆی ئەو کارەی ئەنجام داوە، دەتوانێت هەر دووکیان بکوژێت و ئەگەریش بزانێت کە هاوسەرەکەی ناچار کراوە، دەتوانیت پیاوەکە بکوژێت\".