\"کوردیکا\" لەلایەن نووسەرێکی کورد لە شاری ئیلام چاپ و بڵاو کرایەوە
16:30 - 23 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان فەرهەنگێکی کوردی بە ناوی \"کوردیکا\" بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی چاپ و بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێنسکۆپیدیای \"کوردیکا\" لەلایەن نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری شائاباد بەناوی \"عەباس جەلیلیان\" ناسراو بە \"ئاکۆ\" چاپ و بڵاو کرایەوە.
فەرهەنگی کوردیکا، تەواوی زاراوەکانی کەلهووڕی، کرمانجی، سۆرانی، لەکی، لوڕی، شەبەکی، لە خۆ گرتووە.
ئاکۆ جەلیلیان ماوەی چەند ساڵێکە بە شێوەی مەیدانی کاری لە سەر ئەو ئێنسکۆپیدایە کردووە و بە یەکێک لە فەرهەنگە دەوڵەمەندەکان لە بواری وشە بە ئەژمار دێت.
عەباس جەلیلیان لە دایکبووی ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە شاری شائابادی پارێزگای کرماشانە و یەکێک لە نووسەرەکانی ئەو ناوچەیە کە هەوڵێکی زۆری داوە لە بواری بووژاندنەوەی زمان و فەرهەنگی کوردی لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان چالاکی دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێنسکۆپیدیای \"کوردیکا\" لەلایەن نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری شائاباد بەناوی \"عەباس جەلیلیان\" ناسراو بە \"ئاکۆ\" چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئاکۆ جەلیلیان
ئەو ئینسکۆپیدیایە بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی لە دوو بەرگی \"ئەلف و ب\" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.فەرهەنگی کوردیکا، تەواوی زاراوەکانی کەلهووڕی، کرمانجی، سۆرانی، لەکی، لوڕی، شەبەکی، لە خۆ گرتووە.