کوردپا لە هەوڵدایە دەنگی خەڵک بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەیەنێ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا بۆ زیاتر خستنەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و گەیاندنی زانیاری بە کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز،
شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٤ی نۆڤامبردا بڕیاری دا که کۆمیتەیهک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی ڕاپه‌ریوی ئێران پێک بێنێت.
پێشتریش و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێکخراوه مافی مرۆڤییهکان و یه‌ک له‌وان ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، هه‌وڵیان دابوو که ده‌نگی ماف پێشێلکراوه‌کان له کوردستان بن. تاکوو ئێستا زۆر زانیاری و هه‌واڵ و ڕاپۆرت له‌و باره‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، که ده‌توانین بۆ کۆمیتەی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی بنێرین. به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و زانیارییانه به‌ته‌واوی ڕاستییه‌کان نیشان نه‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه داوامان له هه‌موو هاووڵاتییان له کوردستانی ئێران هه‌یه که سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کان و که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان له کوردستان له لایه‌ن هێزه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ر جۆره زانیاری و به‌ڵگه‌یه‌کتان هه‌یه بۆمانی بنێرن که به زانیاریی بهڵگهمهندهوه ده‌نگی ئێوه به شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کۆمیتەی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان بگه‌یه‌نین.
ئه‌و زانیارییانه‌ی که ده‌تواننن یارمه‌تیده‌ر بن، بریتین له:
- ناو و زانیاری و وێنه و ئادره‌س و به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له ماوه‌ی ڕاپه‌ڕینی ناسراو به ژینادا به ده‌ستی هێزه سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
- ناو و زانیاری و وێنه و ڤیدیۆ و به‌ڵگه، له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به ده‌ستی هێزه حکوومه‌تییه‌کان و لیباس شه‌خسییه‌کانیان بریندار کراون.
- ناو و زانیاری و به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا به ده‌ستی هێزه ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ر ماوه‌یه‌ک ده‌سبه‌سه‌ر کرابن.
- ناو و زانیاری و وێنه و به‌ڵگه و ڤیدیۆ، له‌سه‌ر ئه‌و موڵک و ماڵ و وهسایلهی که به‌ده‌ستی هێزه سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی وێران کراون یان به تاڵان براوه.
- به‌تایبه‌تی ناو و زانیاری و به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌رکوتدا ده‌ستیان هه‌بووه، چ هێزه ڕه‌سمییه‌کانی حکوومەت و چ لیباس شه‌خسی یا که‌سانێک که هێزی ناوچه‌یی بوون و له کاتی ڕاپه‌رینه‌که‌دا یارمه‌تیده‌ری هێزه‌کانی حکوومەت بوون بۆ سه‌رکوت و ده‌سبه‌سه‌رکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو.
- هه‌رجۆرە به‌ڵگه و زانیارییه‌کی دیکه که یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان و گه‌یاندنی زانیاری به ناوه‌ندی مافی مرۆڤ
ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه بۆ ئه‌م ئادره‌سانه‌ی کوردپا بنێرن:
E-mail: [email protected]
ژمارەی کوردپا لە واتس‌اپ، تێلێگرام و سیگناڵ:
0012026078129