کوردپا لیستی زیندانییە سیاسی و عەقیدەتییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێی بڵاو کردەوە

11:40 - 3 بەفرانبار 2721

بەپێی ئەم لیستە کە کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، ٤٧ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێدان.

لەنێو ئەو زیندانییانەدا، "مەحیەدین مەلائیبراهیمی، مەحیەدین تازەوارد و شاکر بێهرووزی" لەلایەن لقەکانی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ئێعدام مەحکووم کراون.

هەروەها ١٠ زیندانیی دیکە کە چارەنووسیان ناڕوونە لە زیندانی ورمێدان.

زیندانی ناوەندیی ورمێ ١٣ بەندی هەیە و لە ساڵی ١٣٤٨ دروست کراوە و لە جادەی دەریای ورمێ هەڵکەوتووە و ناوەندی بەڕێوەبەریی ئەو زیندانە ڕێکخراوی زیندانەکانی دەزگای دادە.