کوردستان/ ٦ کەس بەهۆی تەقینەوە و گازگرتووییەوە بوونە قوربانی
15:45 - 16 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوە لەیەکێک لەکانگاکانی ئوستانی کرماشان و بڵاو بوونەوەی گازی مۆنۆکسیدی کاربون لە ماکۆ گیانی ٤ هاووڵاتیی کوردی ئەستاند و ٢ هاووڵاتیی دیکەشی رەوانەی نەخۆشخانە کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەیی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز کەپسوولێکی گاز لەکانگایەک لەئاوایی \"قادرمەرز\" تەقییەوە و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەست دا.
ئەو رووداوە لە شوێنێکی داخراوی ناو کانگاکەدا رووی داوە و لەو بارەیەوە هەواڵدەریی \"تسنیم\"یش بڵاوی کردبۆوە، نەبوونی کەلوپەلی ستاندار و لەبەرچاو نەگرتنی خاڵەکانی ئیمەنی کار لە هۆکاری ئەو تەقینەوەیە بوون\".
هەر لەو رووداوەدا ٢ کرێکاری دیکەش بە توندی بریندار بوون و هەنووکە لەنەخۆشخانەی شاری کرماشان لەژێر چاوەدێری پزیشکیدان.
هەروەها دەگوترێت، \"بەهۆی شاخاوی بوون و ئەستەم بوونی هەڵکەوتەیی کانگاکە لە ناوچەی ماهیدەشت، هێزەکانی فریا کەوتن زۆر درنگ توانیویانە بە هانای کرێکارانەوە بچن\".
لەحاڵی حازردا ١١ بنکەی ئاگرکوژێنەوە لەکرماشان بوونی هەیە و لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٩ بنکەیان چالاکن و ٢ی دیکەشیان بە هۆی نەبوونی کەلوپەلی پێویست و هێزی مرۆیی چالاکیان نییە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز، بڵاو بوونەوەی گازی co2، گیانی سێئەندامی بنەماڵەیەک ( باوک ٣٨ ساڵ، دایک ٣٣ ساڵ و منداڵێکی ٧ ساڵان)ی ستاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەیی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز کەپسوولێکی گاز لەکانگایەک لەئاوایی \"قادرمەرز\" تەقییەوە و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەست دا.
ئەو رووداوە لە شوێنێکی داخراوی ناو کانگاکەدا رووی داوە و لەو بارەیەوە هەواڵدەریی \"تسنیم\"یش بڵاوی کردبۆوە، نەبوونی کەلوپەلی ستاندار و لەبەرچاو نەگرتنی خاڵەکانی ئیمەنی کار لە هۆکاری ئەو تەقینەوەیە بوون\".
هەر لەو رووداوەدا ٢ کرێکاری دیکەش بە توندی بریندار بوون و هەنووکە لەنەخۆشخانەی شاری کرماشان لەژێر چاوەدێری پزیشکیدان.
هەروەها دەگوترێت، \"بەهۆی شاخاوی بوون و ئەستەم بوونی هەڵکەوتەیی کانگاکە لە ناوچەی ماهیدەشت، هێزەکانی فریا کەوتن زۆر درنگ توانیویانە بە هانای کرێکارانەوە بچن\".
بڵاو بوونەوەی گازی co2، گیانی سێئەندامی بنەماڵەیەک له شاری ماکو ستاند
کوژران و بریندار بوونی ئەو سێکرێکارە کوردە لەحاڵێکدایە کە مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەرپرسی رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی ئوستانی کرماشان رایگەیاندبوو، ئێمە تەنیا سێهەتا پێنج خولەک کاتمان پێویستە هەتا لەشوێنی رووداوەکە ئامادە ببین.لەحاڵی حازردا ١١ بنکەی ئاگرکوژێنەوە لەکرماشان بوونی هەیە و لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٩ بنکەیان چالاکن و ٢ی دیکەشیان بە هۆی نەبوونی کەلوپەلی پێویست و هێزی مرۆیی چالاکیان نییە.