کوردستان/ کەرەستە و تەقەمەنییە دروستکراوەکان، قوربانیی لێکەوتەوە

11:02 - 26 رەشەمه 2720

لە بەرەبەری خۆئامادەکردن بۆ ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری وەکوو دوایین چوارشەممەی ساڵ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە لە شاری ورمێ گیانی لەدەست داو و هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بریندار بوو.

ئەو مێرمنداڵە لە کاتی لێخوڕینی پاسکیل، بەهۆی شاردنەوەی هێندێک کەرەستەی تەقەمەنیی دروستکراو لە ژێرجلەکانییەوە، تووشی ئەو ڕووداوە بووه و ئەمەش بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی.

 لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، لە شاری دیواندەرە، سێ لاوی خەڵکی ئەو شارە لە کاتی دروستکردنی "نارنجەکـ"ـی دەستی،  ئەو مادە تەقەمەنییە بە ڕوویاندا دەتەقێتەوە  و هەر سێ کەسیان بە رێژەیەکی زۆر تووشی سووتاوی بوون.

ئەو سێ لاوە بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیانەوە، بۆ چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانەی دیواندەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراون.