کوردستان/ پیاوێکی ٦٠ ساڵ و کچێکی لاو کۆتاییان بە ژیان خۆیان هێنا

21:02 - 24 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: پیاوێکی تەمەن ٦٠ خەڵکی شاری مەریوان بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی\"شیرواند\" سەر بە بەخشی هلیلان سەر بە شاری چڕداوڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو پیاوە تەمەن ٦٠ ساڵە و کچە ١٦ ساڵەیە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا ڕانەگەیەندراوە و هەروەها هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری خۆکوژییەکانیان لە بەردەستدا نییە.

کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان، هۆکاری کۆمەڵایەتییەکان وەکوو؛ هەژاری، نەبوونی پشتیوانی، بێهیوایی بە داهاتوو، سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژیی لاوان و مێرمنداڵان لە ئێراندا بە ئەژمار دێن.