کوردستان/ مامۆستایان لەبەردەم ئیدارە پەروەردەییەکاندا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا
16:40 - 17 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای فشار و بەربەستی ناوەندە ئەمنیەتی ـ حکوومەتییەکان بە مەبەستی کپ کردنی دەنگی کۆمەڵگەی فەرهەنگیانی کوردستان، مامۆستایانی کورد بەڵێنییەکانی خۆیان بردە سەر و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە پشت بەستن بە راپۆرتی هەواڵنێرانی کوردپا لەشارەکانی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ، شەقام و بەردەم بینای ئیدارەکانی پەروەردە و بارهێنانی بەشێکی بەرچاو لەشارەکانی کوردستان شایەتی داواکارییەکانی مامۆستایان بوو.
هاوتا کردنی مووچە، رێزگرتن لە پیشەی مامۆستایەتی، گەڕاندنەوەی گەورەیی و پیرۆزیی بۆ مامۆستا، دابین کردنی دادپەروەریی بەشیک لەو دروشمانە بوون کە ئەمڕۆ لەلایەن مامۆستایانی کوردەوە وتراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرانی کوردپا و هەتا داڕشتنی ئەو هەواڵە، لەشارەکانی قوروە، ئیلام، بۆکان، کرماشان، ورمێ، سەقز، سنە و مەریوان مامۆستایان رێپێوانیان ئەنجام داوە و لە بەردەم ئیدارەکانی پەروەردە و بارهێناندا خوازیاری بەدواداچوون بە داواکارییەکانیان بوون.
هەواڵنێرانی کوردپا لەشارەکانی سنە، بۆکان، ورمێ و مەریوان باسیان لەوە کردووە، لەو چەند شارەدا هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامییەکان حوزوریی بەرچاویان هەبووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری ورمێەوە باسی لەوە کردووە کە هێزە ئەمنیەتییەکان هەوڵی رێگریی لە خۆپیشاندەرانیان کردووە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەک لەسەر چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ناوەندە نیزامییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران لەشارەکانی کوردستان و ئێران و یان دەستبەسەرکردنی مامۆستایان بە ئاژانسی کوردپا نەگەیشتووە.
چەند رۆژ لەمەوبەر کانوونی سینفیی مامۆستایانی ئێران لە بانگەوازیکدا داوای لە مامۆستایانی ئێران و کوردستان کردبوو کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنانی سەرجەم شارەکانی ئێران خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕیوە ببەن.
بە وتەی کەسانی ئاگادار لەپاش ئەو بانگەوازەوە زەخت و فشارەکاندا بۆ سەر ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و مامۆستایانی کورد زیادی کرد و بە مەبەستی چاوترسێنکردنی مامۆستایان، پێیان وترابووو کە ئەگەری ئەوە هەیە لە خۆپیشاندانەکەدا لەلایەن \"تێکدەرەکانەوە\" تەقینەوە ئەنجام بدرێت.
مانگی رەشەمەی ساڵی رابردووش، خۆپیشاندانێكی سەرانسەری سەبارەت بە چەندین داواکاریی مامۆستایان لە ئێران بەڕێوە چووبوو.
کۆتاییهێنان بە هەڵاواردن لەنێو فەرمانبەرانی پەروەردە، رێکخستن و هاوتاکردنی مووچەکان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی سیستەمی پەروەردە، لە داوکارییە سەرەتاییەکانی مامۆستایانی ئێران و کوردستانە.