کوردستان/ لە ماوەی یەک حەوتوودا دوو منداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
14:40 - 16 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: تەمەنی خۆکوژی لە کوردستان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر لەو پەیوەندییەدا کوڕێکی تەمەن ٩ ساڵ لە شاری شنۆ دەستیدایە خۆکوژی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، منداڵێکی ٩ساڵە لە گوندی \"دێشەمس \" سەر بە شاری شنۆ بە ناوی \"ئیحسان دانشخواە\" کوڕی موسلێح، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها ڕۆژی سێشەممەی حەتووی ڕابردوو، لە شاری سەقز کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە نێوی \"بێگەرد ڕەسووڵی\"، دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها لە چەند مانگی ڕابردوودا، لە پارێزگای کرماشان قوتابیەکی ١٣ ساڵان لە نێو قوتابخانە بە هۆی کێشەی دەروونی دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاکوو ئێستا ١٤ منداڵی تەمەن ژێڕ ١٨ساڵان، کە زۆربەیان قوتابیی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی بوون، دەستیانداوەتە خۆکوژی و گیانیان لەدەستداوە.
کارناسان و شارەزایانی بورای دەروونی لەو باوەڕەدان کێشەگەلێکی وەک دەستکورتی بنەماڵە، کێشەی خێزانی، پشتگوێ خستنی داوکاریی منداڵان و خەمۆکی، لە هۆکارەکانی خۆکوژی بە ئەژمار دێن.
لینك پەیوەندیدار:
کرماشان / قوتابییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، منداڵێکی ٩ساڵە لە گوندی \"دێشەمس \" سەر بە شاری شنۆ بە ناوی \"ئیحسان دانشخواە\" کوڕی موسلێح، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئیحسان دانشخواە
ئێحسان بە هۆکارێکی خێزانی دەستی داوەتە خۆکوژی.هەروەها ڕۆژی سێشەممەی حەتووی ڕابردوو، لە شاری سەقز کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە نێوی \"بێگەرد ڕەسووڵی\"، دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.