کوردستان/ لە ماوەی تەنیا ٥٠ رۆژدا ١٢ کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان لە دەست داوە
16:11 - 27 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد بە هۆکارێکی ناڕوون هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی \"تۆپزاوا\"ی سەربە ناوچەی ورمێ، بە هۆکارێکی نادیار و بە هەڵواسینی خۆی، کۆتایی بە ژیانی هێنا.
هەواڵنێری کوردپا لە ورمێ ناوی ئەو لاوە کوردەی، \"نیهاد شەبان\" کوڕی \'\'حەسەن\'\' راگەیاندووە.
لە یەک ساڵی رابردوودا لە ئوستانی کرماشان ٢٦ کەس لە رێگەی خواردنی حەبی برنجەوە گیانیان لە دەست داوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٢ هاوڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوژییان داوە و گیانیان لە دەست داوە.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە راپۆرت و حاڵەتە تۆمارکراوەکانی خۆکوژی کۆکراوەتەوە و دەشی ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زێدەتر بێت.
حاڵەتەکانی دیکەی خۆکوژی کە هۆکارەکەی \'\'پاراستن نامووس\'\' لەلایەن بنەماڵەکانەوە راگەیەنرابێت، میدیایی نەکراوەتەوە.