کوردستان/ لە ماوی دوو ڕۆژدا چوار خۆکوژی ڕووی دا

16:50 - 5 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ماوی دوو ڕۆژدا چوار هاووڵاتیی کورد لە ناوچەکانی کوردستان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ‌هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی شاری خۆڕڕەم ئاوا لە پارێزگای لوڕستان بە هۆی دەرنەچوون لە دوایین تێرمی ساڵی خوێندن لە ژوورەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌‌هێناوە.

ناسنامەی ئەو قوتابیە دواناوەندییە هەتاکوو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.

دەوترێ، ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی حوسێن ئاوای شاری خوڕڕەم ئاوا ڕووی داوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵە خەڵکی گوندی ساروقامیش سەر بە شاری سنە، بە هۆی دەستکورتی، بنەماڵەکەی خۆی فڕێ دەداتە نێو بەنداوی قشلاخ و دواجار کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

هەروەها لە شاری سەقز ژنێکی لاو، هەوڵی خۆکوژی دا و هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

لە تازەترین حاڵەتیشدا هەر لە شاری سەقز، ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی (ج – خادەمی) لە ماڵەکەی خۆیدا، خۆی هەڵواسیوە. ئەو ژنە ٢٧ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتیی هەیە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بووە لە بواری دەروونناسی‌دا و هەروەها منداڵێکی بچووکیشی هەیە.

له‌ساڵانی ڕابردوودا و به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆکوژی به‌تایبه‌ت له‌نێو توێژی لاو دا، بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ‌ڕێکخراوی جیهانیی ته‌ندروستی، ڕۆژی ١٠ی سێپتامبر وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری له‌ خۆکوژی دیاری بکات.