کوردستان/ سێ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

12:39 - 20 پووشپەڕ 2720

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی "دیواندەرە، نەغەدە و سەقز"، بە هۆکاری ناڕوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕ، "محەممەد سەعید شامحەممەدی" تەمەن ٥۰ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئاغەجەری" دیواندەرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی نەغەدە، بە هۆکاری نادیار خۆی کوشت.

 هەروەها لاوێکی سەقزی بە ناوی "عەبدوڵڵا سادقی" لە گەڕەکی سەنگبڕانی ئەو شارە بە خۆخستەنە خوارەوە لە بینایەک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوبراو چەند ڕۆژ پێش بە چەقۆ هێرشی کردە بووە سەر کچێکی لاو بە ناوی "پەریسا ڕەحمانی" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز و بریندایر کردبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "پەریسا ڕەحمانی" دەزگیرانی "عەبدوڵڵا سادقی" بووە و ئەو کوڕە ٢٠ زەربە چەقۆی لە دەزگیرانەکەی داوە و هەنووکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ڕووداوە و خۆکوژیی ئەو لاوە ناڕوونە.