کوردستان/ سێ هاووڵاتیی ژن و پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

14:22 - 3 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی لە شارەکانی کوردستان، لە پارێزگای سنە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی لە شارەکانی مەریوان، سەقز و بانە، بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستیان دایە خۆکوژییەوە.

ژنێکی لاو لە شاری سەقز، بە ناوی \"شیما حوسێنی\"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هانای بۆ خۆکوژی برد و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها، هاووڵاتییەکی بانەی بە ناوی \"عەتا ئەمینزادە\"، بە هۆی کێشەی ماڵیی هەوڵی خۆکوژی دا.

لە لایەکی دیکەوە، ژنە هاوووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان، بە ناوی \"ڕەزییە ڕووبینا\" خەڵکی گوندی \"زوێران\" دانیشتووی حەسـەن ئاوڵە، بە هۆی کێشە لەگەڵ مێردەکەی دەستی دایە خۆکوژییەوە.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ڕێژه‌ی خۆکوژیی له‌کوردستاندا به‌رچاوه، نه‌ک هه‌ر هه‌نگاوی کرده‌یی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ دزێوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌، به‌ڵکوو له ‌لایه‌ن ناوەندە په‌یوه‌ندیدارەکانی حکوومەتەوە زۆر جار حاشای لێ ده‌کرێت و لە ڕووماڵکردنی ئەو دیاردەیە لە میدیاکان خۆ دەبوێرن.