کوردستان؛ مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە و لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵە خۆیان کوشت

11:24 - 3 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە بە ناوی "محەممەد بادرە" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت و هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو مێرمنداڵە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردان، لاویکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "فەردین قەزڵباش" کوڕی "ڕەحیم" خەڵکی گوندی "ماکۆکەندیـ"ـی شاری ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو لاوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "پووریا عادڵ" کوڕی "ڕزوان" خەڵکی گوندی "داریان" و دانیشتووی شاری پاوە، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.