کوردستان خۆی بۆ \"نەورۆزی خاکیپۆشەکان\" ئامادە دەکات
14:26 - 24 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنیی و سیاسی کوردستان، کەمپەینێکیان بۆ هەرچی بەشکۆتر بەڕێوەچوونی نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵات وەڕێخستووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکانی مەدەنیی و سیاسی کوردستان بە وەڕێخستنی کەمپەینێک لەژێر ناوی\"نەورۆزی خاکیپۆشەکان\" داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی بە ڕەنگی خاکی، لەگەڵ جامانە و گوڵوەنی لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز دا بەشداری بکەن.
چالاکانی کورد، ئەو کەمپەینەیان لە ڕاستای بەهێز کردنی خەباتی مەدەنی لە کوردستان و یەکیەتی گشتی کۆمەڵگا وەڕێخستووە.
چالاکانی مەدەنیی و سیاسی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە هێزی پێشمەرگە ئەم کەمپینەیان بە ناوی \"نەورۆزی خاکیپۆشەکان\" ناودێر کردووە و ڕایانگەیاندووە:\" پێشمەرگە ئەو كەسانەن كە هەموو قورسایی خەباتیان لە سەر شان بووە؛ لە ڕاستیدا ئەوان بوون كە باری قورسی كوردایەتییان هەردەم هەڵگرتووە.\"
ئەوان دەڵێن: خاكیپۆشەكان هێشتاش هەڵگری گەورەترین بەهای نەتەوەیی ئێمەن. چونكە بە جلە خاكییەكانیانەوە هێمایەكن لە نەتەوەیەكی ئاوارە كە بەدوای ئارامی و ئاسایشی خاكەكەیدا دەگەڕێ.
ئەو کەمپەینە لەگەڵ پێشوازی بەرینی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەوان بە هەشتەکی نەورۆزی خاکیپۆشەکان(# نەورۆز_خاکیپۆشەکان) پشتیوانی خۆیان لەو کەمپەینە دەربڕیوە.
ساڵی ڕابردوو چالاکانی مەدەنی و سیاسی کوردستان، کەمپەینێکیان لەژێر ناوی \"نەورۆزی جامانە\" ڕێکخستبوو کە لەگەڵ پێشوازی بەربڵاوی خەڵک بەرەوڕوو بوویەوە و هێزە ئیتلاعاتییەکانیش لە پێشوازی خەڵکی کوردستان لە \"نەورۆزی جامانە\" دژکردەوەیان نیشان دا.