کوردستان جامی چێشتە خۆماڵییەکانی ئێرانی بەدەست هێنا

21:34 - 5 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: چێشتە خۆماڵییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، جامی سیمینی فستیڤاڵی میللیی ئاش‌یان بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئاشپەزە کوردەکان توانییان لە نۆیەمین \"فستیڤاڵی میللیی ئاش\"ی ئێران، کەلە شاری زەنجان بەڕێوە چوو، پلەکانی یەکەم و دووەم بەدەست بێنن.

لەو فسیڤاڵەدا، لێژنەی ناوبژیوانان ئارام سۆهرابی‌ لە ئوستانی کوردستان و بەتول نەقدی‌یان لە ئوستانی ئیلام وەکوو کەسانی یەکەم و دووەم دەستنیشان کردووە و جامی سیمین‌یان پێشکەش کراوە.

\"20174.jpg\"
جامی سیمین
لەو فستیڤاڵەدا کە لەئاستی نێونەتەوەیشدا بەناوبانگە، لەنێوان ٣٠ ئوستان و ٨٠ گرووپی بەشداربوو، ئوستانەکانی کوردستان و ئیلام پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا.

هەروەها لەو فسیڤاڵەدا چەند کەسێک وەکوو ئاشپەزی نموونە هەڵبژێردران، کە تەیبە کشاوەرز خەڵکی شاری خۆی لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا یەکێک لەو ئاشپەزانە بوو.

لە نۆیەمین فستیڤاڵی میللیی ئاش، کە لە زەنجان بەڕێوە چوو، ٣٥ جۆر چێشت لەبەشی کێبرکێدا بەشدارییان کردبوو، کە رۆژانە چێشتیان بۆ ١٥ هەزار کەس ئامادە دەکرد.

ئەو فستیڤاڵە لەماوەی رۆژەکانی ٢٦ی بانەمەڕ هەتا ١ی جۆزەردان و بەبەشداری نوێنەرانی فەرهەنگی و سیاسی ١٠ وڵات لە شاری زەنجان بەڕێوە چوو.

لەو فسیڤاڵەدا، ئایین و مۆسیقای ناوچە جیاواز و نەتەوە جیاجیاکانی ئێران پێشان درا.

دروشمی فستیڤاڵی ئەمساڵ \"چێشتی ئێرانی، خۆراکی جیهانی\" بوو، کەلە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوییەوە هەموو ساڵێک بەرێوەچووە.

کفتە شۆرباو، دۆکوڵیو، شیرەوا، هەڵوژاو، دۆینە، یاپراخ، فڕوجاو، شلکێنە، نانساجی، کەلانە و.. بەشێک لەو چێشت و خواردنانەی تایبەت بە کوردستان بوون، کە لەو فسیڤاڵدا لەلایەن ئاشپەزەکانەوە ساز کرابوون.
\"20169.jpg\"

\"20168.jpg\"

\"20170.jpg\"

\"20167.jpg\"

\"20171.jpg\"

\"20172.jpg\"

\"20173.jpg\"

\"20176.jpg\"

\"20166.jpg\"