کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی "ژنانی لەبیرکراو" بەرهەم هات + فیلــــم
15:21 - 12 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: دەزگای وارڤین بۆ خستنهڕووى واقيعى تاڵى ژنان لهههرێمى كوردستان و عێراق، کورتە فیلمێکی سەبارەت بە ژیانی ئەو ژنانەی کە کەسوکاریان لە تیرۆرەکاندا بوونەتە قوربانی، بەرهەم هێنا.
\"لەنجە عەبدوڵلا\" بەرپرسی دەزگای وارڤین لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لەو کوررتە فیلمەدا وتوێژ لەگەڵ ٢٥ ژن لە نەتەوە جیاوازەکانی پاریزگای کەرکووک و موسڵ وەک: کورد، عەرەب و تورکمان کراوە کە بەوردی باس لە چۆنیەتیی باری گوزەران و ژیانی خۆیان دەکەن.
كورتهفيلمی ١٠ خولەکیی \"ژنانی لەبیرکراو\" بههاوكاریی \"پردى رۆشنبيرى بۆ ئاشتهوايى عێراق\" لە سنووری ٢ پارێزگای مووسڵ و کەرکووک بەرهەم هاتووە.
کورتە فیلمی \"ژنانی لەبێڕکراو\"
\"لەنجە عەبدوڵلا\" بەرپرسی دەزگای وارڤین لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لەو کوررتە فیلمەدا وتوێژ لەگەڵ ٢٥ ژن لە نەتەوە جیاوازەکانی پاریزگای کەرکووک و موسڵ وەک: کورد، عەرەب و تورکمان کراوە کە بەوردی باس لە چۆنیەتیی باری گوزەران و ژیانی خۆیان دەکەن.
لەنجە عەبدوڵلا
بەرپرسی دەزگای وارڤین ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ژنانە سەرەڕای گلەیی لە پەراوێز خران و لە بیرکردنیان، بە زمانی خۆیان باس لە ژیان و بەسەرهاتی پڕنەهامەتیی خۆیان دەکەن و داوای هاوکاری و بەهانا چوون دەکەن.كورتهفيلمی ١٠ خولەکیی \"ژنانی لەبیرکراو\" بههاوكاریی \"پردى رۆشنبيرى بۆ ئاشتهوايى عێراق\" لە سنووری ٢ پارێزگای مووسڵ و کەرکووک بەرهەم هاتووە.
کورتە فیلمی \"ژنانی لەبێڕکراو\"