کرێکارێکی کورد پاش ٩ ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا

20:06 - 7 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد پاش ٩ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز،بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوەیەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕێبەندان، کرێکارێکی کورد بە ناوی\"سامڕەند خزرنژاد\" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی\"ولیو\" سەر بە شاری سەردەشت پاش ٩ خەواندن لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

ئەم کرێکارە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار، لەگەڵ دوو کرێکاری دیکە بە ناوەکانی بە ناوەکانی \"محەممەد محەممەدزادە\" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی \"ولێو\" و \"ڕەسووڵ ئیبراهیمی\" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی\"نەڵاس\" سەر بە ناوچەی وەزێنەی شاری سەردەشت لە دوکانێکی میکانیکی تووشی سووتاوی بوون.

لەو ڕووداوەدا، سامڕەند خزرزادە بە هۆی ڕیژەی زۆری سووتاویەکەیەوە لەو ئاگرکەوتنەوەدا، بۆ ناوەندەی دەرمانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە. هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوە، نەشتی سۆپەی نەوتی میکانیکی ڕاگەیەندراوە.

هاوکات بەرپرسانی نەخۆشخانەی تەورێز بۆ ٩ ڕۆژ خەواندنی ئەو کرێکارە کە گیانی لە دەست داوە داوای ١١ میلیۆن تمەن پارەی نەختی دەکەن.

گوندی نەڵاس سەر بە ناوچەی وەزێنە لە ١٥ کیلۆمێتری شاری سەردەشت هەڵکەوتووە.