کرێکارێکی کورد لەناوچەی هەورامان گیانی لەدەست دا

13:08 - 27 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی \"روار\"‌ی سەر بە شارستانی سەوڵاوا بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر \"ئەکرەو خالقی\" تەمەن ٤٥ ساڵ، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەناوچەی هەورامان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە

ئەو کرێکارە کوردە خێزاندار و باوکی ٤ منداڵ بووە کە بە هۆی کەوتنە بەر ماشێن، دەستبەجێ‌گیانی لەدەست داوە.

رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەریش ٧ کرێکاری بەنداوی داریان کە خەڵکی گوندی \'\'ناو\'\'ی سەربە شارستانی سەوڵاوا بوون، لە نزیک گوندی \'\'هەجیج\'\'ی سەربە شارستانی پاوە تووشی رووداوی هاتوچۆ ببوون و گیانیان لە دەست دابوو.

بەوتەی هاووڵاتیان خراپی و ناستانداریی جادەکان و نەبوونی لەمپەری قەراخ جادە لە هۆکارە سەرەکییەکانی رووداوی هاتوچۆ لەناوچەی هەورامانن.