کرێکارێکی کورد لە کورەخانەدا گیانی لەدەست دا

11:18 - 16 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی ئامێری سوورکردنەوەی خشت بە سەریدا لە کوورەخانە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری مێهران لە گوندی "سەرنیـ"ـی بەخشی ساڵحئاوای شاری مێهران، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

هەر چەند شوناسی ئەو کرێکارە هەتا ئێستا ناڕوونە، بەڵام تەمەنی ٣٥ ساڵە ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کوردە بەهۆی بەربوونەوەی ئامێری سوورکردنەوەی خشت بە سەریدا، گیانی لەدەست داوە.