کرێکارێکی کورد لە کانگای زێڕی \"ساری گوونی\" لە شاری قروە گیانی لە دەست دا

19:31 - 20 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کانگای \"ساری گوونی\" لە شاری قروە به هۆی نەبوونی ئیمکاناتی ئیمنی گیانی لە دەست دا.

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕێبەندان، کرێکارێکی لاو به ناو \" محەممەودڕەزا سادقیان\"، تەمەن ٢٢ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی \"نەی بەند\" سەر بە شاری قروە لە کانگای \"ساری گوونی\" گیانی لەدەست دا.

ئەم کرێکارە لاوە لە کاتی کاردا به هۆی نەبوونی پێداویستییە(تجهیزات) ئیمنییەکان بە بەربوونەوە به دەزگای بەردشکێندا گیانی لەدەست داوە.

سەرنج نەدانی کارفەرماکان، نەبوونی ئیمنی لە شوێنی کار و نەبوونی ستاندارد لە کەرەستەکانی کاردا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدانی کرێکاران لە ئێراندان.

لە لایەکی تریشەوە، بیمە نەکردنەوەی کرێکارەکان لە ئێراندا لەکاتی ڕوودانی ڕووداوگەلی وەک برینداربوون یان مەرگ، بنەماڵەی قوربانییەکان تووشی کێشەی زۆر دەکات.