کرێکارێکی کورد لە شاری ڕوانسەر بە هۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دا

13:25 - 24 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی ئیزوگامی یەکی مەسکەنی مێهر لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان تووشی ڕووداوی کار هات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە٢٣ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد لە شاری ڕوانسەر بە هۆی بەربوونەوە لە سەربان لە کاتی کارکردن گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە بە ناوی \"عەباس نەقدی\" تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
ئەو کرێکارە کوردە خەڵکی گوندی\"سیاران نهراب\"ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کوردە کرێکاری ئیزۆگامی مەسکەنی مێهری شاری ڕوانسەر بووە و لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار هاتووە و گیانی لە دەست دا.

لەوڵاتی ئێران گیان لەدەست دانی كرێكاران لەكاتی كار و بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزایی زۆرترێن حاڵەتەكانی گیان لەدەست دانی کرێکاران لەخۆ دەگرێت و چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕەدان نەبوونی ئیمەنی كار و گوێ‌نەدانی خاوەنكارەكان ئەو رووداوانە دەخولقێنێ‌

بەپێی ئامار و داتای هەواڵدەرییە ناوخۆییەكانی ئێران، رۆژانە بەشێوەی نێونجی پێنج كرێكار بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست دەدەن.