کرێکارێکی کورد لە شاری تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:00 - 18 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "خدا ڕەحم مەحموودی" خەڵکی گوندی "کەکڵیاوا"ی سەوڵاوا، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە کوردپا ڕایگەیاند: ئەو کرێکار دانیشتووی شاری تاران بووە و بەهۆی گوشاری ئابووری و کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

ئەوو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: ئەو کرێکارە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خواڕەحم مەحموودی ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕ، لە شاری مەریوان ئەسپەردەی خاک کرا.