کرێکارێکی کورد لە تاران بە هۆی شەڕ لەگەڵ خاوەنکارەکەی، کوژرا

15:45 - 11 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری کامیاران لە لایەن خاوەنکارەکەیەوە، بە چەقو کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەممە، کرێکارێکی کورد بە ناوی \"عەلی مورادی\"، خەڵکی گوندی \"خامسان\"ی شاری کامیاران، لە لایەن خاوەنکارەیەوە، کوژرا.

ئەو کرێکارە کوردە، کڕیکاری \"باربری\" لە شاری تاران بووە و هۆی پێنەدانی پارە، لە لایەن خاوەنکارەکەیەوە، تووشی دەمەقاڵێ دەبن و خاوەنکارەکەی بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر ئەو کرێکارە کوردە، لە ئاکامدا، دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی ناوبراو.

ڕووداوە، کاژمێر ١١شەوی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەممە ڕوویداوە عەلی مرادی پاش چەند کاتژمێر گیانی لە دەست داوە.