کرێکارێکی کورد بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

10:48 - 16 رەشەمه 2720

ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمە، وەستا کارێکی گەچکاری خەڵکی شاری نۆدشە و دانیشتووی شاری مەریوان، بە ناوی "عەباس موساعید"، لە نەخۆشخانەی "بێعسەتـ"ـی سنە، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کار کردن لە بینایەک، بەهۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کرابوو.

ڕێژەی مردنی کرێکاران بەهۆی ڕووداوی کار لە ئێران ڕۆژانە ٦ کەس خەڵمێنراوە و بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی کار، ڕووداوی کار زیاتر لە ٩٠ هەزار میلیارد تمەن لە ئێران تێچوو هەڵدەگرێت.