کرێکارێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دا

11:33 - 21 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی کارکردن، بە هۆی بەربووونەوە لە بەرزایی، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ بایەزیدی پوور" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە گوندی "خورخوڕە"ی ئەو شارە لە کاتی کارکردن لە بینایەکی دوو نهۆمی تووشی ئەو ڕووداوە، بوو.

ڕەسووڵ بایەزیدی پوور، بە هۆی قورسی برینەکانییەوە، دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی خەرمانان، جووتیارێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی "ئیبراهیم شێخە‌پوور"، خەڵکی گوندی "قەلەڕەشـ"ـی شاری سەردەشت، لە کاتی هەڵکەندنی ئاوەڕۆ (کانال) و بەهۆی داڕمانی خاک بە سەریدا، گیانی لەدەست دا.