کرێکارێکی کامیارانی بەهۆی ڕوودای کارەوە گیانی لەدەست دا

11:19 - 1 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "هادی سەبووری"، کوڕی "مەحموود"، تەمەن ٣٥ ساڵ، بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە لە شاری هەولێر تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

بەهۆی بێکاری و نەبوونی هەلی کار لە کوردستان و ئێران، هاووڵاتییانی خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵات بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان، ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لەو پەیوەندییەدا، زۆر جار لەگەڵ ڕووداوی کار بەرەڕوو دەبنەوە.