کرێکارێکی ڕوانسەری لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا

10:39 - 30 رێبەندان 2721

کرێکارێکی کورد بە ناوی "پەیمان حەیرانی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری ڕوانسەر، لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە خەڵکی گوندی "تەپە کوییکـ"ـی شاری ڕوانسەرە و لە کاتی کارکردن تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە پەیمان حەیرانی ماوەیەک پێش نەشتەرگەریی دڵی کردبوو، بەڵام بەهۆی هەژاری و دەستکورتی لە کڕینی دەوا و دەرمان، تووشی جەڵتەی دڵ ببوو.