کرێکارێکی پێترۆشیمیی هەرسینی کرماشان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا

12:27 - 6 پووشپەڕ 2720

شەوی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، بەهۆی ئاگرگرتنی پێترۆشیمیی "ئورە و ئامونیکـ"ـی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، کرێکارێکی ئەو پێترۆشیمییە گیانی لەدەست دا.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە یەکێک لە ئیستگاکانی گازی ئەو شیرکەتە ڕوویدابوو کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە کرێکارانی ئەو پێترۆشیمییە.

هەروەها کرێکارێکی دیکە لەلای ڕووخساریەوە تووشی سووتاوی بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کرابوو.