کرێکارێکی پیرانشاری گیانی لەدەست دا

17:35 - 22 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕ، کرێکارێکی پیرانشاری بە ناوی "ئەنوەر چەرخ‌ئەنداز" کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "دربکە"ی شاری پیرانشار، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە سەرەتای ئەمساڵ لە کاتی کارکردن لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی تانکیرێکی نەوتکێش تووشی سووتاویی قورس هاتبوو، دواتر لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەست دا.