کرێکارێکی پیرانشاری گیانی لەدەست دا

10:06 - 26 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی کەپسوولی گازەوە تووشی سووتاوی هاتبوو، پاش چەند ڕۆژ گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی سەرماوەز، کرێکارێکی کورد بە ناوی "میکائیل ئیبراهیمی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، بەهۆی تەقینەوەی کەپسوولی گازەوە تووشی سووتاوی ببوو و لە بەر ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، بە ۆی بێکاری و نەبوونی هەلی کار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو و تووشی ئەو ڕووداوە بوو.

لەو پەیوەندییەدا، سەرەتای مانگی سەرماوەز، کرێکارێکی کورد بە ناوی "م، محەممەدپوور"، بەهۆی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی لە هەرێمی کوردستان و بەرببوونەوە لەو بینایە، گیانی لەدەست دا.