کرێکارێکی نەغەدەیی بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی چەند نهۆمی لە هەولێر گیانی لەدەست دا

12:02 - 29 خەرمانان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "وەیسە کاردار"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "درگە"ی شاری نەغەدە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی چەند نهۆی لە شاری هەولێر، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، وەستای جۆشکاری بووە و لە کاتی کارکردن بەهۆی نەبوونی تەناهیی کار، گیانی لەدەست دابوو.

ئەو کرێکارە خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە.

لەو پەیوەندییەدا، پێشتریش و لە ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕ، کرێکارێکی دیکەی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی "حوسێن مەعروو‌فپوور" بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەست دابوو.