کرێکارێکی نۆدشەیی بەهۆی بەربوونەوە لە دار گیانی لەدەست دا

20:58 - 27 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە، لە داوێنی چیاکانی دەوروبەری ئەو شارە و بەهۆی بەربوونەوە لەدار گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەیوان رەزایی تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی عوسمان، ئەو هاوولاتییە کوردەیە، کەلە کاتی شاخەوانی و رابواردنی کات لە کوێستانەکانی دوروبەری شاری نۆدشە تووشی رووداو بووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.

\"20026.jpg\"
کەیوان رەزایی بەهۆی بەربوونەوە لەدار گیانی لەدەست دا
ئەو رووداوە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ هاتۆتە ئاراوەو ناوبراو لەکاتێکدا ویستوویەتی بەسەر دارێکدا سەر بکەوێت، کەوتۆتە خوارەوەو مێشکی پژاوەو پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

دەگوترێت، ئەو هاووڵاتییە کوردە خێزاندار بووە و لە رێگەی کرێکارییەوە بژیویی ژیانی خۆی وبنەماڵەکەی دابین کردووە.