کرێکارێکی لاوی کورد لە شاری "ئامۆل" گیانی لەدەست دا

11:00 - 10 رێبەندان 2719

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "سینا عەلیڕەمایی" کوڕی  "نیشتمان"، خەڵکی گوندی "بێساران" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی ڕووداوی کار لە شاری ئامۆلی باکووری ئێران، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە لاوە، لە بینایەکی نیوەکارەی چەند نهۆمی خەریکی کار بووە و بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو کرێکارە لاوە لە پزیشکی یاسایی ئامۆلدایە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ڕۆژانە بە بەهۆی ڕووداوی کار لە ئێران، ٦ کەس گیانیان لەدەست دەدەن و بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی کار، ڕووداوی کار زیاتر لە ٩٠ هەزار میلیارد تمەن لە ئێران تێچوو هەڵدەگرێت.