کرێکارێکی لاو لە کرماشان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

12:29 - 5 خەرمانان 2722

هەواڵدەریی "ئیلنا" ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، بڵاوی کردەوە کە کرێکارێکی لاو لە کاتی کرێکاری بەهۆی بەربوونەوە لە بیناییەکی نیوەکارە لە شاری کرماشان، گیانی لەدەست داوە.

ئەو هەواڵدەرییە ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە لە شارەکی حافزییەی کرماشان ڕووی داوە و تەمەنی ئەو کرێکارە نزیکەی ٢٨ ساڵە.

ئیلنا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کرێکارەی بۆ پچڕانی پشتێنی دڵنیایی، لە نهۆمی دووەم گەڕاندووتەوە.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو کرێکارە بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.