کرێکارێکی شنۆیی لە هەولێر خۆی کوشت

11:56 - 21 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شنۆ، بە هۆکاری نادیار، لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی بەفرانبار، کرێکارێکی کورد بە ناوی "نەجمەدین ئەحمەدپوور" کوڕی "ئەبووبەکر"، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی "گردکاشانـ"ـی شنۆ، لە هەولێر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کرێکارە بە هۆکاری نادیار، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کرێکارە کوردە بەهۆی بێکارییەوە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو و بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی لە یەکێک لە شیرکەتەکانی هەولێر خەریکی کار بووە.

هەتا ئێستا تەرمی ئەو کرێکارە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.