کرێکارێکی شارەداری شاری بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

14:20 - 14 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کرێکارانی شارەداری شاری بۆکان، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو، یەکێک لە کرێکارانی شارەداری شاری بۆکان، لە کاتی کارکردن، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

شوناشی ئەو کرێکارە کوردە، بە ناوی \"ناسر پیری\"تەمەن ٤٠ ساڵ راگەیاندراوە.

ئەو ڕووداوە، لە کەمەربەندی شاری بۆکان ڕوویداوە و ئەو کرێکارە کوردە، دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.