کرێکارێکی سەڵماسی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانی لەدەست دا

17:34 - 28 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "یاسین ڕەزایی" کوڕی ڕەزا خەڵکی گوندی "قەسرکـ"ـی شاری سەڵماس، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە ئێوارەی ڕۆژی شەممە تووشی ئەو ڕووداوە ببوو و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە دەسبەجێ گیانی لەدەست دابوو.

تەرمی ئەو کرێکارە کوردە هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

یاسین ڕەزایی خێزاندارە.