کرێکارێکی سەقـزی لە تاران کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

21:27 - 28 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی سەقزی کە بەمەبەستی کار کردن رووی لە شاری تاران کردبوو، بە هۆیەکی نادیار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـــا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی ٢٥ی خەرمانان هاووڵاتییەک بەناوی \"محەمەمد\" تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی خالید و خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەقز کە لە شاری تاران سەرقاڵی کار کردن بوو، لە ئەنجامی خۆکوژیدا گیانی لەدەست دا.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی \"رەنگە رێژان\"ی سەربە ناوچەی سەرشیوی سەقز، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانان لە گوندەکەی خۆیان بە خاک سپێردراوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەئم هەواڵە هۆکاری راستەقینە و چۆنیەتیی خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە روون نەبۆتەوە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٠ هاووڵاتیی کورد بە تەنیا لەبەر دەستکورتی و هەژاری کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە لەکۆی ئەو رێژەیە ٥ کەسیان پیاو هەروەها ٥ کەسی دیکەشیان ژن بوون.