کرێکارێکی سەقزی بە هۆی ڕووداوی کار لە کەرەج گیانی لە دەست دا

10:36 - 29 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کارکردن لە شاری هەشتگردی کەرەج،  تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار، کرێکارێکی کورد بە ناوی "شارام ئەحمەدی پوور" تەمەن ٢٩ ساڵ، لە شاری هەشتگردی کەرەج لە کاتی جۆشکاری بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە بیناییەکی نیوکارە لە شاری هەشتگردی کەرەج لە کاتی جۆشکاریدا بە هۆی بەربوونەوە ، گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، خێزاندار و دانیشتووی گەڕەکی بەهارانی سەقز بووە.