کرێکارێکی سەردەشتی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا

11:46 - 20 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابروو، کرێکارێکی کورد بە ناوی "مەسعود محەممەدی" خەڵکی گوندی "خولیسانـ"ـی سەردەشت، لە کاتی کارکردن لە هەولێردا گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە لە بینایەکی چەند نهۆمی تووشی کارەباگرتوویی ببوو و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دابوو.

 کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی، بەهۆی نەبوونی کار و هەلی کار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، زۆرجار بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و زۆرجار تووشی ڕووداوی کار دەبەن.