کرێکارێکی سنەیی لە دوورگەی "کیش" گیانی لەدەست دا

11:14 - 7 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە، بۆ کرێکاری ڕووی لە دوورگەی "کیش" کردبوو و بەهۆی تەزووی کارەباوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ئەیووب ئەمینی"، خەڵکی گوندی "کەرگینە"ی ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە، لە دوورگەی "کیش"، تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو کرێکارە سنەییە، لە کاتی کارکردندا و بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ڕامین بێهزادی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "باڵاو"ی سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری ورمێ، لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستاندا، تووشی تەزووی کارەبا هاتبوو و گیانی لەدەست دابوو.