کرێکارێکی دیکەی کورد لە ورمێ گیانی لەدەست دا
15:13 - 30 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی لاو بەناوی \"رەسووڵ چێهرزاد\" خەڵکی ورمێ بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"رەسووڵ چێهرزاد\" کوڕی \"مەراز\" و خەڵکی شارۆچکەی \"ئیسلام ئاباد\"ی ورمێ، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی ئەمنیەتی پێویست لە شوێنی کارەکەی، لە نهۆمی سێیەمی بینایەک بەر بۆتەوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕە دان، ئیمەنی نەبوون شوێنی کار و ناستاندارد بوونی كەرەستەكانی كار یەكێك لە هۆكارەكانی گیان لەدەست دانی كرێكارانە و لەلایەكی دیكەشەوە بیمە نەكردنی كرێكاران لە كاتی رووداوی وەك بریندار بوون یان مردندا كێشە بۆ بنەماڵەكانیشیان دێتە پێش.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ٣٣ كرێكاری كورد بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەست داوە، لەلایەكی دیكەشەوە بەهۆی گیروگرفت و كێشەوە هەتا ئێستا چەندین كرێكاریش دەستیان داوەتە خۆكوژی و كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراوەتەوە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.