کرێکارێکی دیکەی کورد لە سنە بەهۆی برق گرتوویەوە گیانی لەدەست دا
15:46 - 6 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بە مردنی کرێکارێکی دیکەی کوردی خەڵكی شاری سنە لە کارگەی چەرم سازیی ئەو شارە، ئاماری مردنی کرێکارانی کورد بەهۆی روداوی کارەوە گەیشتە ٩ کەس.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی جۆزەردان کرێکارێکی کوردی کارگەی \"چەرم سازیی\" شاری سنە بە ناوی \"فەرەیدون شەهبازی\" لە کاتی کار کردندا و تووشی رووداوی برق گرتووی هاتبوو کە پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە کوردە تەمەنی ٢٥ ساڵ و خێزاندار و هەروەها مندالێکیشی هەبووە کە ماوەی نزیک بە ١ ساڵ پێش ئێستاوە لەو کارگەیە سەرقالی کار کردن بووە.
یەکێک لە کرێکارانی ئەو کارگەیە بە ماڵپەڕی \"یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران\"ی راگەیاندووە: کارگەی چەرم سازیی شاری سنە ٢٠ کرێکاری کوردی هەیە و ماوەی ٦ مانگە هیچ کام لە کرێکارانە مووچەیان پێنەدراوە.
ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی کورد بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار و نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کارەکەیان دەبنە قوربانی.