کرێکارێکی دیکەی کورد بوو بە قوربانیی ڕووداوی کار

17:32 - 20 جۆزەردان 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کرێکارێکی مەریوانی بە ناوی "یەحیا محەممەدی خانقا" خەڵکی گوندی "دانیکێش" سەر بە سنە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەچڵ، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە مەریوانییە کرێکاری "ئارماتۆربەندی" بووە و بەهۆی بەربوونەوە لە داربەست، گیانی لەدەست داوە. ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی مەیدان باری مەریوان ڕووی داوە.

ئەمە پێنجەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کرێکارانه لە مەریوان و سەوڵاوا،  که لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ڕووی داوە.